رێکخراوێکی دانیشتووانی سەهیۆنیی توندڕەوی رەگەزپەرست بە ناوی "چیای پەرستگا" ڤیدیۆیەکی خەیاڵی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاگرێکی گەورە لە مزگەوتی ئەقسا کەوتەوە.
چەتەکانی سەهیۆنی بە دروستکردنی ئاگرێکی گەورە لە قبة الصخرة و دەوروبەری کە دەکەوێتە ناو مزگەوتی ئەقسا، بەو ڤیدیۆ ساختەیەی کە بڵاویان کردەوە، مەبەستی راستەقینەی خۆیان ئاشکرا کرد.
رێکخراوەکە ڤیدیۆکەیان بە دەستەواژەی "سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە" بڵاوکردەوە و دواتر بە یاداشتەکەی "بەم زووانە، لەم ڕۆژانەدا" دووبارە بڵاویکردەوە.
شێخ عیکریمە سەبری وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم وێنانە جارێکی دیکە تەماحی گروپە جولەکە رەگەزپەرستە توندڕەوەکان لەسەر مزگەوتی ئەقسا ئاشکرا دەکەن.
سەبری وتی، خەونی ئەم گروپانە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەقسا و بەدیهێنانی پلانە شەڕانگێزیەکانیان لەوێ نوێ نییە، بەلکو تەماحێکی ڕەگداکوتاون و ئێمەش هۆشداری دەدەین لەم هەنگاوە مەترسیدارانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی فەلەستین ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامن لە گەمارۆدان و چەوساندنەوەی کەمپی پەنابەرانی جەنین، رژێمی داگیرکەریش لە هەمان کاتدا هێرشی هاوکات بۆ سەر کەمپی جەنین ئەنجام دەدات.
دەیان سەهیۆنیی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی داگیرکەر کاردانەوەی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی کە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززەیە و ئەو ڕێککەوتنەی بە "تەسلیمبوون بە حەماس" وەسف کرد.
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستنی کەناری غەززە ١٣ فەلەستینی شەهید بوون.